English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فالح فەیاز لە کاندیدی پۆستی وەزیری ناوخۆ دوورخراوەتەوە
2019-03-25 [12:36 PM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانیی فەتح ئاشکرایدەکات، چەند ناوێک بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق کاندیدکراون و فالح فەیازیش لە کاندیدی بۆ ئەو پۆستە دوورخراوەتەوە.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکانی سائیروون و فەتح چەند ناوێکیان بۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق پێشنیازکردووە، تاوەکو پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی بکەن و ئەویش یەکێکیان بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات. گوتیشی، فالح فەیاز بەشێوەیەکی فەرمی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ دوورخراوەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی وەزیری ناوخۆ یەکلایی دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 4459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad