English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێرێكی سیاسی: ئەگەر هەیە سه‌باره‌ت به‌ سوریا ترەمپ و ئەردۆغان بگەنە ڕێککەوتن
2019-03-25 [01:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جەیمز کەیری چاودێری سیاسی كاروباری توركیا وتی، بە بڕوای من ئەگەر هەیە ترەمپ و ئەردۆغان بگەنە ڕێککەوتن و سەرکۆماری ئەمریکا ئەرکی "پاکککردنەوەی" ناوچەکە لە داعش بە تورکیا بسپێرێت، وتیشی، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كوردی توركیا ناگاته‌ رێككه‌وتن بەڵام بێگومان باشترین بژاردە بۆ سەرکۆماری ئه‌و وڵاته‌ ئەوەیە لەگەڵ کورد ڕێکبکەوێت.

جەیمز کەیری چاودێری سیاسیی کاروباری تورکیا رایگه‌یاند، بەشێکی عەقڵییەت و سیاسەتی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە هەڵبژرادندا ڕووبەڕووبوونەوەی کوردی ئەو وڵاتە بووە و دوور نییە چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵیش دەست بداتە هێرش کردن دژی کوردی ئەو وڵاتە بەڵام ناتوانێت هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا لە بەر ئەوەی ئێستاش هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ماونەتەوە.

ئەو چاودێرە، وتیشی، من پێم وانییه‌ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كوردی توركیا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئەردۆغان ئەو کاتەی دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت هیوای زۆری بە گۆڕانکاری کرد. تەنانەت بەڵێنیشی دا لەگەڵ کوردی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکات. هەر ئەوەش وای کرد کوردی تورکیا دەنگی زۆر بە ئەردۆغان بدات.

مانەوەی هێزی ئەمریکی لە سووریا پێوەندیی بە بوونی هێزی فراوانی جیاجیا لەو وڵاتەدا هەیە. لەو کاتەوە شەڕی داعش دەستی پێکردووە کەس ئەو پرسیارەی نەکردووە کە هێزە ئەمریکییەکان بۆچی بە هەموو لایێکدا بڵاوەیان پێکراوە. بەشێکی هۆکارەکەی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە بەر کوردە و بەشێکی دیکەشەی لە بەر شەڕی داعشە. بەڵام بەشی هەرە زۆری هۆکاری مانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە دەترسێت ئەگەر ئەو وڵاتە چۆڵ بکات ئێران و ڕووسیا بە یەکجاری کۆنتڕۆڵی بکەن. تەنانەت ئەگەر کوردی سووریاش ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەست بە گفتوگۆ بکەن و بگەنە ڕێککەوتن مەترسیی ئەوە بەردەوامە کە تورکیا لە سەر ره‌زامه‌ندی ڕووسیا هێرش بکاتە سەر کورد. نیگەرانییەکەی ئەمریکا لەوەیە کە تورکیا و ئێران و ڕووسیا زیاتر لە پێشوو لێک نزیک ببنەوە. ئەردۆغان حەز بە هاوکاری و هاوبیری لەگەڵ ئێران ڕووسیا دەکات ئەوەش شکستێکی دیکەیە بۆ ئەمریکا. 

جەیمز کەیری وتی،  بە بڕوای من ئەگەر هەیە ترەمپ و ئەردۆغان بگەنە ڕێککەوتن و سەرکۆماری ئەمریکا ئەرکی "پاکککردنەوەی" ناوچەکە لە داعش بە تورکیا بسپێرێت، ئه‌گه‌رچی دوور نییە ئەردۆغان ڕەزامەندیی ترەمپ وەربگرێت بەڵام گوشارەکان لە سەر ترەمپ زۆرن و ناتوانێت سووریا چۆڵ بکات. ڕای گشتی دوو خوێندنەوەیان بۆ هێزی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتیی کوردی سووریا هەیە: یەکەم ئەوەی بڕوایان وایە داعش ئێستاش هەڕەشەیە لە سەر سووریا و دووهەم ئەوەی هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە کە ئەمریکا پاساو بۆ بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بهێنێتەوە.

ڕۆژی 31ی ئازاری 2019 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad