English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی دەست لەرزین چیە
2019-03-25 [02:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەوانەیە شتێکی ئاسایی بێت جار نا جارە مرۆڤ دەستەکانی بلەرزن، بەتایبەتی کاتێک بە بارودۆخێکی دەروونی ناخۆش تێدەپەڕێت و یا ھەست بە ماندووبوون دەکات و یاخود لە کاتی توڕەیی زۆر. 
دەست لەرزین ھەندێک جار پەیوەندیدارە بە لایەنی فسیۆلۆجی لەش نەک حاڵەتێکی نەخۆشی بێت. 
بەشێوەیەکی گشتی دەست لە ھەموو ئەندامەکانی لەش تووشی لەرزین دەبێت، لەبەر ئەمە لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین ھۆکارەکانی دەست لەرزین و ھەندێک جار ئەم حاڵەتەش درێژخایەنە. 
١.ھۆکارە فسیۆلۆجیەکان : 
ئەوەش لەم کاتانە روودەدات کاتێک مرۆڤ تووشی ھەڵچوون دەبێت و توڕە دەبێت و لەم کاتەش دەستەکانی دەلەرزن و کاتێک توڕەبوونەکە تەواو دەبێت دەست لەرزینەکەش کۆتایی پێدێت، کاتێکیش ئەم حاڵەتە روویدا ئەوانەی دەوروبەرت ھەستی پێدەکەن. 
وا باشترە لە کاتی تووشبوون بەم حاڵەتە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە ئەم حاڵەتە نەخۆشی نییە، چونکە تێکچوونی رژێنەکان ھۆکارە بۆ دەست لەرزین. 
٢. ھۆکاری بۆماوەیی : 
ھەندێک جار دەست لەرزین پەیوەندیدارە بە ھۆکاری بۆماوەیی و لەکەسێکی خێزانەکەوە دەگوزارێتەوە بۆ نەوەی داھاتوو و زۆربەی جارەکان حاڵەتەکە ئاساییە و جێگەی مەترسی نییە و دەکرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت .
زۆرینەی ئەو دەست لەرزینانەی بۆماوەییە پێی دەگوترێت لەرزینی(حەمیدە)  یان باش و ئەمەشیان لەنێو بەتەمەنەکان زۆر بڵاوە و لەو کاتانەش بەدیاری دەکەوێت کە کەسەکە کوپێک چاو یا قاوە یا ئاو لە دەست دەگرێت. 
ھەندێک جاریش وا رێک دەکەوێت چەند کەسێک لەیەک خێزان ھەمان کێشەیان ھەیە بەڵام نابێت ئەمە ببێتە ھۆی دروست بوونی ترس، بەتایبەتی ئەگەر حاڵەتێکی کاتی بوو و کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەتان دروست نەدەکرد .
٣.ھۆکاری دیکەی دەست لەرزین : 
-زۆر خورادنەوەی ئەو خواردنەوانەی مادەی کافایین لە خۆ دەگرن وەک قاوە . 
- خواردنەوەی مەی .
- تێکچوونی لایەنی دەروونی وەک ترس و دڵەراوکێ . 
- گەورەبون لە تەمەن. 
- بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان . 
- تووشبوون بە ھەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشی بارکنسۆن و ئەمەش زیاتر تووشی بەتەمەنەکان دەبێت.


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 14062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad