English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: دوای زیاتر له‌ سی ساڵ بەنداوی دوكان پڕئاو ده‌بێت و سەرڕێژ ده‌کات
2019-03-25 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکرای کرد، دوو مەتر ماوە بۆ ئەوەی بەنداوی دوکان سەر رێژ بکات، ئەگەر بارانبارین بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئه‌وا له‌ 20ی مانگی داهاتوو پڕ ده‌بێت ئه‌مه‌ش دوای زیاتر لە (30) ساڵ بەنداوەکە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەکات.

ئەندازیاری محەمەد تاھیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان راگەیاند، بەنداوەکە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و 6.4 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و تەنها 600 ملیۆن مەتر سێجای ماوە بۆ پڕبوون و بە ستونییش کەمتر لە دوو مەتری ماوە سه‌رڕێژ بكات، ئێستا لە یەک چرکەدا 579 م3 ئاو دەڕژێتە ناو بەنداوی دوکان.

ئاماژەی بەوەکرد، بەنداوی دوکان لە ئاستێکی هونەریی باشدایە و هیچ کێشەیەکی نییە، لەم شەپۆلەی کۆتاییدا تائێستا (24) ملیمەتر باران باریوە و تەنها (10) سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوکان بەرزبوەتەوە، ئەگەر بەمشێوەیە باران بارین بەردەوام بێت پێشبینی دەکەن تا (4/20) بەنداوەکە پڕئاوبێت و سەرڕێژ بکات.

روونی كرده‌وه‌، لە حاڵەتی پڕبوونی به‌نداوه‌كه‌ و بۆ پاراستنی ناچارین یەک لەسەر سێی ئاوەكه‌ به‌ربده‌ینه‌وه‌، هۆشداریشمان داوه‌ته‌وه‌ ئەو ناوچانەی دەکەنە سەر رێڕەوی زێی بچوک تا بەنداوی دبس.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئاستی ده‌ریاشه‌وه‌ به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی پار هه‌شت مه‌تر ئاو به‌رزتره‌.

بەپێی زانیارییەکانی كه‌شناسی هه‌رێم، لە 24 كاتژمێری رابردوو 24 ملم باران لە دوکان باریوە و ئاستی بارینی ئەمساڵ گەیشتۆتە 795 ملم.

 

ktv

 





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad