English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوایكرد ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن و له‌ هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سزا بده‌ن
2019-03-25 [02:34 AM]

ZNA-ھەولێر


سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌، داوایكرد، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن و له‌ هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سزا بده‌ن.

ده‌میرتاش، گوتیشی: "له‌ مێژووی توركیادا هیچ كاتێك سیاسه‌ت و ره‌وشت و میدیا وه‌كو ئێستا بۆ ئه‌م ئاسته‌ نزمه‌ دانه‌به‌زیووه‌".

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، كه‌‌ دوو ساڵ و نیوه‌ له‌ زیندانی ئه‌دیرنه‌یه، له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ماڵپه‌ڕێكی توركیی دایه‌وه، داواشی له‌ ئه‌ندامانی "هه‌ده‌په"‌ كرد ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا (ئاكپارتی) و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا(مه‌هه‌په)‌ سزا بده‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و درۆ توركیا و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌بات، به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابن. باشترین به‌ڵگه‌ش داهێزرانی باری ئابووری توركیاییه‌".

ئه‌م په‌یامه‌ی ده‌میرتاش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ زیندانییەكی دیكەی مانگرتوو له‌ شاری "ماردین"ی باكووری كوردستان، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، تا ئێستا چوار زیندانی كورد، كه‌ سێیان ئافره‌تن و یه‌كێكیان پیاوه‌، به‌ هۆی مانگرتنی به‌رده‌وام گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "پارتی دیموكراتی گەلان رایگه‌یاند، بەرپرسیاریەتی ئەو زیندانییانەی لە چالاكی مانگرتندان و گیان لەدەستدەدەن، لە ئەستۆی وەزیری دادی توركیایە.

بڕیاره‌ له‌ 31ی ئازار/ مارسی ئه‌مساڵدا، له‌ توركیا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ده‌په‌ش وه‌ك ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئاكپارتی له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

له‌ دوو ساڵی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كوردیان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان دوورخسته‌وه‌ و له‌ جێگه‌یان كه‌سانی دیكه‌یان به‌ ناوی "قه‌یوم" دامه‌زراندووه‌.





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad