English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جارێکی تر پڕۆژەی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی حکوومەت دەکرێت
2019-03-26 [05:05 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێداچوونەوە بە پرۆژەیەک لەبارەی قەرزی حکوومەت لای هاووڵاتییان و پاشەکەوتی مووچە، دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2019 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆ ببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی و پێداچوونەوە بەو پرۆژەیەی پێشتر پێشکەشی حکوومەتی کرد بۆ دانەوەی قەرزی حکوومەت لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەو پارەیەی چەند ساڵێکە حکوومەت وەک پاشەکەوتی مووچە لای خۆی گلی داوەتەوە.

خانزاد مام وسو، جێگری سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی لە پرۆژەکە دەکەن و ئاراستەی حکوومەتی دەکەنەوە.

خانزاد مام وسوو باسی لەوەش کردووە، دوای ئەوەی کە پڕۆژەکە ئاراستەی حکوومەت دەکەن، دواتر ھەوڵ دەدەن حکوومەت کار بەو پڕۆژەیە بکات، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لێی سوودمەند بن و ئەو بارە قورسەی سەرشانیان ھەندێک سووک بکرێت.
 





ئەم هەواڵە 5398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad