English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداریی دەدرێتە دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌
2019-03-26 [05:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دانیشتوانی سنووره‌كانیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ رووباری سیروان ئاگادار ده‌كاتەوە، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌ناری ئه‌و رووباره‌وه‌ نزیكن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سنووره‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رووباری سیروانه‌وه‌ نزیكن، "پێشبینی ده‌كرێت، سبەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە، ئێران بەشێك لە ئاوی به‌نداوه‌كان بەردەداتەوە، لەم شەوەوە ئاگاداربن بۆ ئەوەی لە مەترسییه‌كان بەدوور بن".

‌له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، "ئه‌گه‌رى زیادبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی ئاو له‌ ڕووبارى سیروان له‌ ئارادایه‌، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ى باران بارین له‌ كوردستان و ناوچه‌كانى ئێران، كه‌ ئاوى باران و لافاوى چه‌مه‌كان به‌ ئاراسته‌ى رووبارى سیروان ده‌ڕۆن، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ خانووه‌كانیان یان پڕۆژه‌ و كار و كارگه‌یان له‌ سه‌ر رووبارى سیروانه،‌ ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته‌ بن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر زیانێك به‌ دووربن".





ئەم هەواڵە 3535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad