English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆن باسی پێکانەکەی و یاریه‌كان دەکات
2019-03-26 [06:59 AM]

ZNA- ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال وردەکارییەکانی پێکانەکەی لە یاریی بەرامبەر سێربیا، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکات.

رۆناڵدۆ لە خولەکی ٢٨ لە یارییەکەدا لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر بەرەو تۆپ دەڕۆیشت، لەناکاو تووشی پێکانبوو و بەو ھۆیەوە لە یارییەکەدا گۆڕانکاریی پێکرا.

رۆناڵدۆ لەبارەی پێکانەکەی بە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی راگەیاند، من دوو دڵ نیم، جەستەی خۆم دەناسم، لە ماوەی دوو ھەفتەدا جارێکی دیکە بۆ یارییکردن ئامادەدەبم.

بەپێی ئەم لێدوانەی ئەستێرەکەی پۆرتوگال بێت، رۆناڵدۆ بۆ یاریی چوونی بەرامبەر ئەیاکس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادەدەبێت، بەڵام لە یارییەکانی بەرامبەر ئیمپۆلی، کالیاری و میلان لە سێریا ئەی یاریی ناکات.

دۆن زیاتر گوتی، بەراستی ئێمە لە دوو یاریی رابردوودا باش یارییمان کردووە، دەربارەی ئەم یارییەش تۆپ نەیدەویست بچێتە نێو گۆڵەوە.

لەبارەی ھەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا رۆناڵدۆ گوتی، نازانم بۆ بەکارھێنانی ڤار لە ھەموو پاڵەوانێتییەکدا نییە، ھەموو ئەوانەی لە تۆپی پێ دەگەن دەزانن کە لە دوو یاریی رابردوو پۆرتوگال شایستەی بردنەوە بوو.

دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا تووشی پێکانبوو، ھاندەرانی پۆرتوگال و یوڤێنتوس ترسیان لە دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە یاریگەکان ھەیە، بەتایبەت کە دوو ھەفتەی دیکە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکرێن.


رووداو





ئەم هەواڵە 9163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad