English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی چەند زانیارییەک لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەخاتە روو 
2019-03-26 [10:04 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزیری دارایی عێراق رایدەگەێنێ، ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دا نییە و دەشڵێت:بەرپرسم لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.


د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و دارایی و وەزیری دارایی حکومەتی عێراق راگەیاندووە: ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی منە و چۆن بەرپرسم لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەر شارێکی عێراق، ئاواش بەرپرسم لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

ھەروەھا گووتیشی: ‌ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوە و بووەتە یاسا و ئەوانیش وەک حکومەت پابەندن بە جێبەجێکردنی یاساکە.

وەزیری دارایی عێراق ھیواشی خواست کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زوو پێکبھێنرێت، بۆ ئەوەی دانوستاندن بکات لەگەڵ بەغدا بۆ ئەو کێشانەی ماون. لە ھەمانکاتدا جەختیکردۆتەوە کە ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دا نییە.


لێدوانەکەی وەزیری دارایی عێراق دوای ئەوە بوو، کە چەند پەرلەمانتار و کادیرێکی راگەیاندنی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایانگەیاندبوو ، لەبەرئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی نەداوەتە سۆمۆ، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبڕێتەوە و پاشەکەوت دروست دەبێتەوە.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 9193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad