English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسلێمانی ٢٧ تۆمەتبار دەستگیر کران
2019-03-26 [11:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردنی ٢٧ تۆمەتباری ڕاگەیاند 


ێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ٢٧ تۆمەتبار دەستگیردەکەن

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە فەرمانی گرتنیان لەدادگاکانەوە بۆ دەرچووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ٢٧ تۆمەتبار دەستگیردەکەن.

بەمشێوەیە:
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەستابو بەتەقەکردن. دوای ئەوەی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین زانیارییان پێگەیشت کە کەسێک لەگەڕەکی تاسڵوجەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەدەکات، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بازگەیەکیان لەشوێنی مەبەست داناو توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات کە لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٢١ی چەک ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارھاتودا.

راشیدەگەیەنن چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لەیاسای سزادانی عیراقی.

پۆلیس دەستگیر کردنی ١٦ تۆمەتباری تر رادەگەێنێت کە بەپێی ماددەی ٥٤٨ لەیاسای زیادەڕەویی کە زیادەڕەوییان کردۆتە سەر موڵک و ماڵی گشتی.

ھەروەھا ئاماژە بەوەش دەکات کە ٦ تۆمەتباری تر دەستگیرکران بەپێی چەند ماددە یەک لەیاسای سزادانی عیراقی.

لەکۆتادا پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەێنێت کە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران کراوەتەوە .
 





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad