English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له‌ ده‌ریای ئیجه‌ سێ ئافره‌ت و منداڵێكی ساوا گیانیان له‌ده‌ستدا
2019-03-26 [11:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئاکامی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دەریای ئیجە، کە کۆچبەرانی نایاسایی بە مەبەستی پەڕاندنەوەیان بۆ دوورگەی میدیللی یۆنان ھەڵگرتبوو ، سێ ئافرەت و منداڵێکی ساوا گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێ سەروشوێن بوو.

بەلەمەکە ١٥ کەسی ھەڵگرتبوو کە ھاووڵاتی ئێران و ئەفغانستان بوون و دوای ماوەیەکی کەم لە چوونە دەریاوە بەھۆکارێک کە ھێشتا دیار نییە ژێرئاوکەوتووە.

دواتر تیمەکانی ئاسایشی کەنار دەریا لە ھەڵمەتێکدا تەرمی چوار کەس لە سەرنشینانی بەلەمەکە دەدۆزنەوە کە سێ ئافرەت و منداڵێکی ساوا بوون و گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی تەرمی یەکێکی دیکەیان درێژەی ھەیە کە بێ سەروشوێنە، ھاوکات ١٠ کەسی دیکەش رزگارکراون.





ئەم هەواڵە 5314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad