English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێڕاق له‌ دوای شه‌ڕی حه‌ویجه‌ چاودێری ته‌ندروستی هێشتا له‌ قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ دایه
2019-03-26 [11:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حەویجە، کەرکوک، ٢٥ی مارس ٢٠١٩- دواین شەڕ لە حەویجە کە لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١٧ بوو، نیشانەی زەقی وێرانی جێھێشتوە لە قەزاکە،‌ ‌لەگەڵ سیستەمێکی تەندروستی کە لەھەوڵی بەدەم ھاتنی پێویستیەکانی ئەو خەڵکانەیە کە شەڕەکە کاری تێکردون، ڕێکخراوی پزیشکی مرۆیی نێودەوڵەتی پزیشکانی بێ سنوور وتی.

قەزای حەویجە بۆ نزیکەی چوار ساڵ لەژێر دەستی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیەوە بوو و بە ئابلوقەیێکی درێژ دا تێپەڕی کە بەسەر خەلکی ناوچەکەدا سەپێندرابوو، ئەمەش توانستی گەیشتنی خەلکەکەی بە خزمەتگوزاریە بنچینەیەکان تەسکتر کردەوە. لە تشرینی یەکەم\ئۆکتۆبەری ٢٠١٧  ھەڵمەتێکی سەربازی دژی گروپەکەی لە حەویجە دەستی پێ کرد. شەڕی بەردەوام و توندوتیژی بێ جیاوازی کاریگەری لەسەر دامەزراوە مەدەنیەکانیش کرد، وەک دامەزراوە تەندروستیەکان، وە بوەھۆی ھەڵئاوسانی پێویستیەکانی خەڵکی ئێستای ناوچەکە. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی، %٣٥ی دەزگاکانی چاودێری تەندروستی یەکەمی لە پارێزگای کەرکوک لە ئێستادا کارانین ئەمەش بۆتە ھۆی بەرزبونەوەی پێویستی بۆ خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان.  

لە دیسەمبەر\کانونی یەکەمی ٢٠١٧، بۆ وەڵام دانەوەی کەمی خزمەتگوزاری پزیشکیە بەردەستەکان لە حەویجە، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و ئاو، دەستی کرد بە پڕۆژەیەک لە ناحیەی عەباسی، کە سەر بە قەزای حەویجەیە، بۆ دابینکردنی چارەسەری بۆ نەخۆشیە نەگوازراوەکان و ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ خەڵکە گەراوەکانی ناوچەکە. لە نیسان\ئپڕیلی ٢٠١٨، پزیشکانی بێ سنوور دەستی کرد بە فراوان کردنی چالاکیەکانی بۆ پاڵپشتی کردنی ناوەندی چاودێری تەندروستی یەکەمی حەویجە و نەخۆشخانەی گشتی حەویجە.

غەیدا جاسم، پەرستاری پزیشکانی بێ سنوور، کە لە ناوەندی چاودێری تەندروستی یەکەمی حەویجە کارد دەکات دەڵێت "پێویستیێکی گەورە ھەیە بۆ چارەسەری نەخۆشیە درێژ خایەنەکان لە ناوچەکە، چونکە دەرمان لە نەخۆشخانەکان دەگمەنە و خەڵک بەھۆی ھەژاریەوە توانای کڕینیان نیە. ئێمە ئەو نەخۆشانە چارەسەر دەکەین کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە وەک، بەرزی پەستانی خوێن و  شەکرە و ڕەبۆ و سەرع و نەخۆشیەکانی دڵ – خزمەتگوزاریەکانمان ئێگجار پێویستن بۆ ئەوان."

لەدوای کۆتایی ھاتنی ھەڵمەتە سەربازیەکە، زۆرێک لەوانەی کە لە ناوچەکەیان ھەڵاتن، وردە وردە دەستیان کرد بە گەڕانەوە بە ئامانجی بونیاد نانەوەی ژیانیان لە حەویجە. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوداوی توندوتیژی ھێشتا لە دێھاتەکان ڕودەدات و  ڕێگای سەرەکیەکەی حەویجەش پڕە لە بازگەی سەربازی و نائارامە.

ئەحمەد، تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی ناحیەی ڕیازە، کە ١٥کم لە قەزای حەویجەوە دوورە، دەڵێت "بارودۆخەکە ئێستا باشترە، بەڵام ھاتوچۆ قەدەغەیە لە شەودا بەھۆی نائارامی ناوچەکە، ئەمەش زۆر زەحمەتە بۆ ئێمە. دوو ڕۆژ پێش ئێستا، دایکم پەستانی خوێنی بەرز ببۆوە و تەنھا ویستم بیبەم بۆ نەخۆشخانە بەڵام نەم توانی بەھۆی ڕێگەگرت لە ھاتوچۆ. ئەمڕۆ ھێناومە بۆ ئێرە چونکە پێیان وتوم کە پزیشکانی بێ سنوور لەم ناوەندەن لە و دەتوانن یارمەتی دایکم بدەن."

 

لە عەباسی و حەویجە، تیمەکانی پزیشکانی بێ سنوور ڕاوێژ و چارەسەری پێشکەش دەکەن بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکان و پاڵپشتی تەندروستی دەروونی دابین دەکەن لەگەڵ دانیشتنی ھۆشیاری تەندروستی و ئامۆژگاری لەسەر ژیانی تەندروست. لە ٢٠١٨، زیاتر لە ١،٥٨٠ نەخۆش راوێژ و چارەسەری پزیشکیان وەرگرت لە ناوەندی چاودێری تەندروستی یەکەمی حەویجە، وە زیاتر لە ١،٨٢٠ کەس ئامادەی دانیشتنەکانی ھۆشیار تەندروستی بوون لەسەر نەخۆشی درێژخایەنەکان و چاودێری تەندروستی وەچەخستنەوە و چاودێری یەکەمی دەروونی. لە ھەمان ماوەدا، بەلایەنی کەم ١،٣٣٠ نەخۆش کە بەھۆی نەخۆشی درێژ خایەنەوە دەناڵێنن، راوێژ و چارەسەری وەرگرت لەگەڵ ئامۆژگاری لەسەر ژیان تەندروست لە ناوەندی چاودێری تەندروستی یەکەمی عەباسی، وە زیاتر لە ٦،٠٠٠ کەس ئامادەی دانیشتنەکانی ھۆشیار تەندروستی بوون و  ٢٥٣ نەخۆشیش پاڵپشتی دەروونیان وەرگرت.

 

زانیاری پێشینە

پزیشکانی بێ سنوور ڕێکخراوێکی  پزیشکی مرۆیی سەربەخۆیە کە ئامانجی گەیاندنی چاودێری پزیشکی فریاگوزاریە لەھەر شوێنێک کە پێویستی تێیدا زۆرترینە و لە کاتێکدا کە ژیان ڕزگار دەکات. پزیشکانی بێ سنوور لە ٧٢ وڵات لە سەرتاسەری  جیھان کار دەکات وھاریکاری پزیشکی بێلایەن ودادپەروەر دابین دەکات بێ گوێدان بە نەژاد و دین و ڕەگەز و لایەنگری سیاسی. بۆ دڵنیا بوون لە سەربەخۆیی، پزیشکانی بێ سنوور ئابونە لە ھیچ حکومەتێک یان دەزگایەکی نێودەوڵەتی وەرناگرێت بۆ بەرنامەکانی لە عێڕاق، وە بە تەنیا پشت دەبەستێت بە بەخشینی تایبەت لەلایەن خەڵکی ئاسایی لە ‌سەرتاسەری جیھان بۆ بەردەوام بوون لە کارەکانی.

پزیشکانی بێ سنوور لە پارێزگای کەرکوک

پزیشکانی بێ سنوور لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە کەرکوک کاردەکات. لە ساڵی ٢٠١٧، وەڵامی  پێویستی پزیشکی و مرۆیی خەڵکی ناوچەکەی دایەوە کە بەھۆی دواین شەڕەوە ئاوارە ببون، ئەمەش بە کارکردن بە نۆڕینگەی گەڕۆک لە نزیک دوبس و مەکتەب خەلیل و دابینکردنی چارەسەری پزیشکی لە کامپی داقوق کە چارەسەری نەخۆشی درێژخایەن و خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی دەروونی و دانیشتنی ھۆشیاری تەندروستی لەخۆ دەگرت، لەپاڵ ئەمانەش پاڵپشتی.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 8875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad