English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی قوتابخانەکان، لە نێوان (دوێنێ و ئەمڕۆ) 
2019-03-26 [12:56 PM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەنجام نەدانی ڤیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی قوتابخانەکان لە ساڵانی ڕابردوو، بڕیار وایە ئەم ساڵ پەروەردەکان ڤیستڤاڵ ساز بکەن، بۆیە دەمەوێ لێرەدا بەراوردێکی ڤیستڤاڵ بکەم لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ.

 ١-ساڵانی پێشوو ڤیستڤاڵ وەکو کەرنەڤاڵێکی گەورەی وەرزشی ئەنجام دەدراو نەک تەنھا دەستەی کارگێڕی قوتابخانەو مامۆستاو قوتابیان لەناو یاریگا ئامادەدەبوون تەنانەت خێزان و دایک و باوکی قوتابیان بە جۆش و خرۆشەوە ئامادە بوون و وەکو گەشتێک و سەیران پەیژەی یاریگایان پڕ دەکردەوە.کەچی ئێستا کەس ئاگاداری ئەم کەرنەڤاڵە نیە.

 ٢-لەلایەن بەڕێوەبەرو دەستەی کارگێڕی و مامۆستای وەرزشی زۆر گرینگی بە ڤیستڤاڵ دەدراو پارەیەکی باشی بۆ تەرخان دەکرا تا تیپەکە بە جوانترین شێوە دەربکەوێ. کەچی ئێستا ئەم ھاندانە و پشتگیریە نابیندرێ.

 ٣- تابلۆی دواوەو تابلۆی سەر زەوی لەلایەن پسپۆڕان ئامادە دەکراو قوتابیانیش جوانترین نمایشیان لەناو یاریگا دەکرد، کەچی ئێستا نەک تابلۆ ناکرێ بەڵکو ڕێگاش نادرێ قوتابیان بچنە ناوچیمەنی یاریگا.
 ٤-مامۆستایانی وەرزشی پەیوەندیەکی توندو تۆڵیان لەگەڵ یەکتری ھەبوو زانیاریان ئالو گۆڕ دەکرد، بەڵام ئێستا بەشێک لە خودی مامۆستاکان زانیاریان لەسەر یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدان نیەو نازانن پاڵاوتن و یاری کۆتایی لەیەکتر جیا بکەنەوە .

 ٥- لە ساڵانی ڕابردوو ڤیستڤاڵ ھەوێنی پێگەیاندن و دروست بوونی یاریزانی یاریەکان و گۆڕەپان و مەیدان بوو ، ڕاھێنەران ئامادە دەبوون، بەڵام ئێستا ڤیستڤاڵ کاتیەو بۆ یەک ڕۆژەو بۆ بەیانی لەبیر دەکرێت .

 ٦-ئەو قوتابخانانەی پلەکانی یەکەم تا سێیەمیان بەدەست دەھێنا جگەلە وەرگرتنی کاس و میدالیا بڕە پارەیەکیان وەکو خەڵات وەردەگرت لەگەڵ پێدانی ڕێزو سڵاو لەلایەن جەنابی وەزیری پەروەردە،، کە سوودی ھەبوو بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ساڵانەیان، بەڵام ئێستا تەنھا کاس و میدالیایەکی ئاسایی وەردەگرن. 

ھیوادارم بۆ ساڵانی داھاتوو ڤیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی قوتابخانەکان بگەڕێتەوە پێگەی جارانی خۆی و ببێتە کەرنەڤاڵێکی گەورەی ساڵانە.

 لەگەڵ ڕێزم

کەمال یوسف 
 





ئەم هەواڵە 10048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad