English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشلۆنە کۆتینھۆ دەفرۆشێت ، ریال مەدرید مپاپێ دەگوازێتەوە ریزەکانی 
2019-03-26 [01:17 AM]

ZNA- ھەولێر 



زێدان لەگەڵ ھازارد گەیشتە رێککەوتن 
ریال مەدرید بە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ کلیان مپاپێ لە پاریس دەکڕێتەوە 
بەرشلۆنە کۆتینھۆ دەفرۆشێت 
یۆڤانتس لەگەڵ مارسیلۆ رێککەوتنی سەرەتایی ھەیە 
مانچستەر یونایتد بەھەر نرخێک بێت کۆلیبالی دەوێت 
مان سیتی چاوی لەسەر ئۆمتیتیە 
ڤاران لە ریال بێزار بووە و دەیەوێت بڕوات 
ئەوانە بەشێکن لە مانشێتی ھەواڵەکان کەلە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بڵاو دەبێتەوە ، ھەموو ئەو ھەواڵانەش تایبەتن بە مێرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانان ، ھەوادارانی تۆپی پێش لە کوردستان زۆر بەپەرۆشەوە لەدوای ھەواڵی لەمجۆرەن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستیان بۆ یانەکان یان بۆ ئەستێرەکان ، ئەوەش سروشتیە بەڵام رۆژنامەنووسانی وەرزشی لای خۆمان کە سوپاس بۆ خوا ژمارەیان یەکجار زۆر بووە نابێت راستەوخۆ باوەڕ بەم جۆرە ھەواڵانە بکەن و ھەرزوو بڵاوی بکەنەوە چونکە گواستنەوەی یاریزانان ئاوا بە ئاسانی نییە بەڵکو بنەما و کاتی تایبەتی خۆی ھەیە ، ھەروەھا دەبێ یانەکانیش پابەند بن بە رێنمایەکانی یاری پاک لەرووی کڕینی یاریزانانەوە ، گرنگترین مەرج لە گواستنەوەی یاریزان ویستی خودی یاریزانەکەیە ، زۆر جار ویستی یاریزان فاکتەری یەکلاکەرەوە دەبێت نمونەش رۆیشتنی نەیمارە بۆ پاریس و ھاتنی کۆتینھۆیە بۆ بەرشلۆنە ، یانەکان دەبێ ئاگاداربن لە نرخی یاریزانان چونکە یویفا رێگا نادات یانەکان بە ئارەزووی خۆیان پارە خەرج بکەن بەڵکو سەقفێک ھەیە دەبێ پێیەوە پابەندبن و ھاوسەنگی دروست بێت لە نێوان فرۆشتنی یاریزانان و کڕینی یاریزانان ئەگینا ئەو یانەیە سزا دەدرێت بە راگرتنی لە مێرکاتۆ یان دوورخستنەوەی لە خولەکان ، ئەگەر ئەو سەقفە نەبێت ئەو وەبەرھێنەری دەوڵەمەند ھەیە لەیەک وەرز سەدان ملیۆن یۆرۆ خەرج دەکات و بەزەبری پارە یاریزان بۆ تیپەکەی دەگوازێتەوە و لێرە پارسەنگی ھێز لە نێوان یانە گەورەکان نامێنێت ، بریکاری یاریزانان رۆڵێکی گرنگ دەبینین لە گواستنەوەی یاریزانان ، زیرەکی بریکارەکان نرخی یاریزانان بەرزدەکاتەوە و ململانێش لە نێوان یانەکان لەسەر یاریزانەکە دروست دەکات ، ئەو بریکارانەش پەیوەندی راستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە سەرجەم یانەکان ، زۆر جاریش کاریگەریان دەبێت لەسەر بڕیاری یانەکان لەلایەک و بڕیاری یاریزانەکان لەلایەکی دیکەوە ، ھەربۆیە زۆربەی ئەستێرەکانی ئێستا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکاتە بریکاری خۆی وەک باوک یان برا ھەندێ جاریش دایک بۆ ئەوەی دەساودەستی پێنەکرێت .
وەک ئاشکراشە دوو وەرزی مێرکاتۆ ھەیە ھاوینە و زستانە ، ئێستاش ھەوڵێک ھەیە مێرکاتۆی ھاوینە پێش دەستپێکردنی خولەکان کۆتایی بێت ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە لە پێناو پاراستنی مافی یانەکان و یاریزانەکان لەیەک کاتدا ، گرنگ ئەوەیە ھیچ گواستنەوەیەکی یاریزانان راست نییە تا ئەو کاتەی بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن یانەوە دەرنەکرێت ئینجا یاریزانەکە درێسی یانەکە بەرز بکاتەوە ، بۆیە ھەموو ھەواڵێکی رۆژنامەکان راست نییە لەوانەیە ھەندێکیان زانیاری دروستی لە پشتەوە بێت و ھەندێکیان ھیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە ، ئەگەر ھەموو ھەواڵێک وەک نمونە سەبارەت بەیانەی ریال مەدریدەوە راست بێت ئەوە لە وەرزی داھاتوو ھەریەک لە نەیمار و مپاپێ و پۆگبا و ھازارد و رابیۆ و دی لێخت ووووھتد دەبنە یاریزانی ئەم یانەیە ئەوەش بە بۆچوونی ئێمەوە لە مەحاڵ نزیکە ، بۆیە پێویستە پەلە نەکەین لەبڵاوکردنەوەی ھەر ھەواڵێکی گواستنەوەی یاریزانان و دەبێ چاوەڕوان بین تا ئەو کاتەی ھەواڵەکە دەبێتە راستی و بەفەرمی رادەگەینرێت .

سالار جەلال 
 





ئەم هەواڵە 11815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad