English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت
2019-03-26 [02:57 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق، رایگه‌یاند، ناردنی مووچەی هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق، جەختى له‌سه‌ر بەردەوامیی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆیەكی لەسەر بكرێت؛ ئەوا شتێكی جیاوازە و ئەو مانایە ناگەیەنێت، كە بودجە نەنێردرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دا و رایگه‌یاند: "بوودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ یاسای بوودجه‌دا چه‌سپاوه‌". 

د. به‌شیر خه‌لیل حه‌دداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "بوودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌چێت، به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ یاسای بوودجه‌دا چه‌سپاوه‌ ئه‌و پرسه‌ به‌ یاسا كراوه‌ و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا له‌ دادگای ئیتیحادی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ و وه‌زیری دارایی عێراقیش دوێنێ گوتوویه‌تی، مووچه‌ ئیستیحقاقێكی ده‌ستوورییه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق".

هه‌روه‌ها حه‌دداد گوتی: "ئه‌گه‌ر ناردنی مووچه‌ په‌یوه‌ندی به‌ راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بووایه‌، خۆ له‌ سێ مانگی رابردووشدا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه‌ و كێشه‌ش دروست نه‌بووه‌، چونكه‌ له‌ یاسای بوودجه‌ی عێراقدا جیگیر كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ره‌وانه‌ نه‌كات، كێشه‌ نابێت و ته‌نها به‌ قه‌د پاره‌ی نه‌وته‌كه‌، له‌ بوودجه‌ گشتییه‌كه‌ ده‌بڕدرێت، به‌ڵام باقی پاره‌كه‌ ده‌نێردرێت و ده‌درێته‌ شایسته‌ی دارایی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران".





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad