English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاری PUBG لەو ووڵاتێك قەدەغە كرا و 16 كەسیش لەسەر ئەو یارییە دەستگیر كران
2019-03-27 [05:23 AM]

ZNA – هەولێر


حكوومه‌تی هیندستان به‌ فه‌رمی  یاری "PUBG" له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات قه‌ده‌غه‌كرد،16 كەسیش بەهۆی پابەند نەبونیان بە بڕیارەكە دەستگیركران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كە ئه‌و یارییه‌ به‌كارهێنه‌رانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كات.

پێشتر لێژنه‌ی نیشتیمانی بۆ مافی منداڵان له‌ هیندستان كە ناسراو به‌ (NCPCR) پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاریه‌ی كردبوو،ئەمەش به‌هۆی ره‌فتارە توندوتیژه‌كانی ناو یاری "PUBG" بوو.

 هەروەها پسپۆر و شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته‌ش هۆشداری له‌ رۆڵی ئه‌و یارییه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی ده‌روونی و ژیری لای به‌كارهێنه‌رانی.

له‌گه‌ڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ش، 16 به‌كارهێنه‌ری ئه‌و یارییه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ بڕیاره‌كه‌‌، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستانه‌وه‌‌ ده‌ستگیركران، هاوكات منداڵێكی 11 ساڵی سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ر كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی ئه‌و یارییه‌ "Tencent" تۆماركردووه‌، به‌وه‌ی كه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا ریكلام بۆ توندوتیژی ده‌كات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "PUBG" له‌ هیندستان، نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و ئینته‌رنێتیش به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو خێرا بووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌ له‌ سه‌ر ئاستێكی فراوان، نزیكه‌ی نیو ملیار به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له‌ رێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان زیادی كردبوو.

هیندستان له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان بووه‌ له‌ زۆری ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و یارییه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك، له‌ ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێری به‌ر له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "PUBG"، 25 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری نوێی ئه‌و یارییه‌ له‌و وڵاته‌ تۆماركرابوون.

 





ئەم هەواڵە 15019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad