English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی
2019-03-27 [06:25 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی بەردەوامی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)ەوە، نرخی نەوت بە ڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل 68 دۆلاری تێپەڕاندوە، ئەوەش نرخەكەی لە بەرزترین ریكۆردی ساڵی 2019 نزیكتركردوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 17 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 68.14 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و بەو رێژەیەش لە بەرزترین ریكۆردی ساڵی 2019 نزیكدەبێتەوە، كە لە 21 ی ئازاری ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برینت 68.69 دۆلار بو.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 9 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 60.03 دۆلار. 





ئەم هەواڵە 8536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad