English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ پارێزگارى پێشووى نەینەوا دەرکرد
2019-03-27 [09:02 AM]

ZNA-هەولێر


دادگاى نەینەوا لەسەر ڕووداوەکەى موسڵ بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ پارێزگارى پێشووى نەینەوا دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی 3ی 2019، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ نەوفل عاگوب پارێزگارى پێشووى نەینەوا لە لایەن دادگاى نەینەوا بۆ دەرچوو بە تۆمەتى گەندەڵى و ڕوداوى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمەکەی موسڵ، هاوکات بڕیاریدا گەشتکردن لە پارێزگارى پێشووى نەینەوا قەدەغەبکات.

ڕۆژى ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر کارلابردنی نەوفل عاگوب پارێزگاری نەینەوا و خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ لە کارەکانی دوورخرایەوە.

هاوکات پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا کە سەرجەم قوربانییەکانی ڕووداوەکەی موسڵ بە شەهید هەژمار بکرێن.

لە 21 ی 3ی 2019 لە ناوچەى گەشتیارى موسڵ لەسەر ڕوبارى دیجلە قەیاغێک بە زیاتر لە 250 کەسەوە ژێر ئاو کەوت و بەهۆیەوە زیاتر لە 120کەس گیانى لەدەستداوە و دەیانى دیکەش تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad