English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی سیاسی نیشتیمانپەروەرو پێچەوانەکەی
2019-03-27 [09:50 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


 

کاتێک لە گوڕەپانی سیاسی  هەرێمی کوردستان  وورد دەبینەوە کومەڵێک ئەدا و ڕەفتاری سیاسی هندێ حزبی سیاسی دەکەوێتە بەرچاومان  ئەو ئەداو ڕەفتارە سیاسیانە لە ڕاستی دا دورن لە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و لەمەش بەولاتر دژایەتیەکی گەورەی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە.

زور جار لە وتارەکانی پێشوم دا ئەوەم  خستوتە ڕو کە هەر حزبێکی سیاسی بەرپرسیارە لە هەمبەر گەل و خاکی پیروزی نیشتیمانەکەی
 پێویستە بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی ڕەفتار بکات 
جونکە لە دەرەوەی ئەم پرەنسیبە ئەدایان دەکەوێتە نێو بازنەی خیانەتی نیشتیمانیەوە..

حزبی سیاسیمان هەیە ئەمڕو لە هەرێمی کوردستان لە پڕوسەی دەنگدان دا وەک پڕوسەیێکی دیموکراسی بەشداری دەکات

 بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دان بە ئەنجامەکەی دانانێت و هیچ گرنگیەکیش بە ئیڕادەی سیاسی گەلەکەی نادات و کوسپیش دروست دەکات لە هەمبەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕو لە هەر کاتێک زیاتر گەلی کوردستان پێویستی بە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانە بو ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرەو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز هەنگاو هەڵێنێت.

کاتێک حزبێکی سیاسی هەرێمی کوردستان لە بەرچاوی هەمو دونیا و زور بە ڕاشکاوانە خاکی وڵات بفروشێت بە دوژمنان و شانازیش پێوە بکات و زوریش بە بێ منەتی دان بە خیانەتەکەی خویدا بنێت
 هەروەک چون لە گرتە ڤیدیوکاندا دەبینین وەک بەڵگەی حاشا هەڵنەگر

 چون دەتوانرێت لە پڕوسەی سیاسی وڵاتدا بڕوای پێ بکرێت و ببێتە بەشێک لە حوکمڕانی کردنی وڵات ئەمەیان بە کارەساتێکی گەورە دەبینم.

حزبی سیاسی پێویستە هەم بڕوای بە بنەماکانی دیمکراسیەت هەبێت و پڕوسەی هەڵبژاردنیش کوڵەگەیێکی سەرەکی پڕوسەی دیموکراسیە

 بەڵام بە داخەوە پێچەوانەکەمان بینی نەک هەر بڕوایان بە دیموکراسیەت نیە
 بەڵکو کەوتونەتە ناو سەنگەری  دوژمنان و دژایەتی هەر چی گەشە سەندن و بەرەو پێشڤەچون و بەرژەوەندی گشتیە دەیکەن لە پێناو پاراستنێ بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی خویاندا.

ڕوداوە سیاسیەکانی کوردستان حزبە سیاسیەکانی کوردستانی لە یەکدی جیا کردوتەوە و بو هەمو خەڵکی  کوردستان ئەوە ڕون بوتەوە کە کام حزب نیشتیمان پەروەرەو و بەرگری لە دوزی ڕەوای کورد دەکات و کامیانیش لە بەرەی دوژمنانی کوردو کوردستاندان

 وە
کار گیشتوتە ئاستێک حزبێک خاک و گەل دەفروشێت و حزبی بەرامبەریش بە خوێن خاک لە دوژمن وردەگرێتەوە.

لە کوتایی دا چارەسەر بو ئەم دوخە سیاسیە ئاڵوزە دەبێ چی بێت؟
وەڵام بە دەست سەرکردایەتی سیاسی ڕاستەقینەی کوردستانە و هیوادارم لە سەر بنەمای لوژیک بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستاندا و ڕەهەندی ئاسایشی نیشتیمانیش بە هەند وەربگرێت.





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad