English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە تۆمەتی پشتیوانی سوپای پاسداران، ئەمەریکا سزا ده‌خاته‌ سەر ژماره‌یه‌ك کۆمپانیا  
2019-03-27 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ژماره‌یه‌ك کۆمپانیا و کەسایەتی لە ئێران و تورکیا و ئیماڕاتدا سەپاند، ئاماژەشی بەوەدا ئەو کۆمپانیا و کەسانە لە کۆکردنەوە ملیۆنان دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی سوپای پاسداران یارمەتی ئێران دەدەن.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا 25 کەس و لایەن و کۆمپانیای خەیاڵی لەو سێ وڵاتەدا خستە لیستی ڕەشەوە کە لەجێی سوپای پاسدارانی ئێران و وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی کار بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ چالاکییەکانیان دەکەن.

لەو دامەزراوانەی کراونەتە ئامانج بانک و دامەزراوەی ئابووری بە بانکی ئەنسار و ئەتڵەس و کۆمپانیای ئەتڵەسی ئێرانیشەوە تێدایە.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە ئێران برایان هوک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە تۆڕێکی فراوان ئاشکرا دەکەین کە ڕژێمی ئێران دایمەزراندووە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمەریکا. بەم هەنگاوەشمان فشارەکانمان بۆ سەر ڕژێمی ئێران زیاد دەکەین."

هوک وتی, بانکی ئەنساڕ بانکی سوپای پاسدارانە و پارە کۆدەکاتەوە بۆ ئەرکە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران کە فەیلەقی قودس ئەنجامیان دەدات.

وتیشی بانکەکە موچەی سەربازانی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس و چەکدارانی ئێران لە سوریا دەدات.

هوک وتیشی " دامەزراوەی خەیاڵیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بگەنە سیستمی پارەی ئەمەریکا."

ئاماژەشی بەوەدا تاران هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە بەسەر سزاکانی ئەمەریکادا و ئەو تۆڕەی دروست کردووە تاوەکو خۆی بدزێتەوە لەو کۆتوبەندانەی سەپێندراوە بەسەریدا.

ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا ئەو کۆمپانیا خەیاڵیانە 800 ملیۆن دۆلاریان کۆکردۆتەوە بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازیی و دابینکردنی خەرجی ئەرکەکانی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس.

هوک وتیشی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەشدا سزای سەپاندووە بەسەر وەزارەتی بەرگری ئێراندا بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکات و پشتیوانی لۆجیستیکی سوپای پاسداران دەکات.

voa





ئەم هەواڵە 5239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad