English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێشتا ئیمپراتۆرییه‌ته‌ داراییه‌كه‌ی داعش نه‌ڕووخاوه‌
2019-03-27 [10:24 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "ژه‌ ئه‌تلانتیك"ی ئه‌مه‌ریكی، دوای تێكشكاندنی داعش له‌ دوایین پێگه‌ی خۆیدا له‌ باغۆزی سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده ‌وه‌، به‌ڵام هێشتا رێكخراوه‌كه‌ "ئیمپراتۆرییه‌ داراییه‌كه‌"ـی ماوه‌.

ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ به‌یرووته‌وه‌، نووسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌بێ هیچ فیلته‌رێك پاره‌ حه‌واڵه‌ ده‌كرێت، مه‌رجیش نییه‌ ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی له‌وێوه‌ حه‌واڵه‌ ده‌كرێن، ناشه‌رعی و نایاسایی بن، هه‌ندێك له‌وان كرێكاری سوورین و له‌ده‌ره‌وه‌ پاره‌ بۆ ئه‌وێ ده‌نێرن كه‌ نزیكه‌ له‌ سووریا و ده‌توانرێت له‌وێ به‌ ئاسانی پاره‌كانییان بنێرنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌ گوێره‌ی شاره‌زایان، رێكخراوه‌كه‌ خاوه‌ن سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌ و هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سامانه‌ش، مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ زیاتر ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئێستا هیچ پێگه‌یه‌كیان نییه‌.

بوونی ئه‌و پێگه‌ داراییه‌ به‌هێزه‌، ده‌رچه‌یه‌كی فراوانتر به‌رووی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئێستا ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ گرووپه‌كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ لاواز بكات.

له‌لایه‌ك رووخانی دراماتیكی رێكخراوه‌كه‌ و تێكشكانی، وایكردووه‌ چیدیكه‌ نه‌توانێت باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكه‌ ژێرده‌سته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بیره‌ نه‌وته‌كان بكات و داهاته‌كه‌ی بۆ خۆی ببات.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، له‌ده‌ستدانی ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌، خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ داعش گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ "دامه‌زراندنی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ خه‌رجی ده‌كات"، له‌ بری ئه‌وه‌، ئه‌و داهاته‌ی خۆی بۆ "ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ته‌رخان ده‌كات".





ئەم هەواڵە 4168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad