English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رووسیا گەنجینەیەکی دەگمەنی دێرین دۆزرایەوە
2019-03-27 [11:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای یەک سەدە،‌ گەنجینەیەکی گرانبەھا ‌ کە لە ١٠٠ پارچە ئاڵتون و زیو پێکھاتووە و بەھاکەی زیاد لە دوو ملیۆن یۆرۆیە لە رووسیا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی سایتی AFPی فەرەنسی، حکوومەتی رووسیا ئاشکرایکردووە، لە شاری سان پیتەرسبۆرگی رووسیا و لە دوای یەک سەدە،‌ ١٠٠ پارچە ئاڵتون و زیو کە سەرمایەی بنەماڵەیەکی رەسەنی رووسی بووە بە ناوی "نارینشینکی" دۆزراوەتەوە؛ بەھاکەی دوو ملیۆن و  ٦٠٠ ھەزار یۆرویە.

خێزانی نارینشکیو یەکێکن لە خێزانە رەسەنەکانی رووسیا و لە ساڵی ١٩١٧ بە ھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە رووسیایان بە جێ ھێشت و لە دوای خۆشیان، ئەم گەنجینەیان لێ بەجێماوە.

ئەگەرچی گەنجینەکە لە لایەن ئەو بنەماڵەیە حەشار درابوو، بەڵام حکوومەتی رووسیا کە پێشتر پێی وابوو ئەو گەنجینەیە فەوتاوە، توانی بیدۆزێتەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 4297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad