ZNA - ههولێر
دەست بەسەر بڕی زیاتر لە 15 تۆن بۆیاخ و سلیكۆن و موادی بیناسازی لە كۆگایەكی سلێمانیدا دەگیرێت.
سالار مستەفا، نوێنەری بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی كۆگاكان لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە (10) تۆن بۆیاخی ماوەبەسەرچوودا گرتووه كه خاوەنەكەی بەنیاز بووە لە بازاڕدا بیفرۆشێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر بڕی زیاتر لە (4) تۆن سلیكۆن و موادی بیناسازی لە هەمان كۆگادا گیراوە كە بەهەمان شێوە ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین.
وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەو بۆیاخ و موادانی لەناودەبرێن و خاوەنەكەیشی رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر. لەبارەی هۆكاری نەشیاوی ئەو موادانە بۆ بەكارهێنان، ئەو ئەندامەی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەكرد كە هەر مواد و كەرەستەیەك بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر بێت، كەواتە ماوەی بەكارهێنانی هەیە و دوای بەسەرچوونی ناكرێت بەكاربهێنرێت و وەكو پێویست كاریگەری نابێت.
ئەم هەواڵە 4546جار خوێندراوەتەوە |