English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌ ولاتێك ده‌كات
2019-03-27 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ وه‌ده‌رنانی رووسیا له‌ ڤه‌نزوێللا، هه‌موو بژارده‌كان به‌ڕووی ئه‌مه‌ریكادا كراوه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ وه‌ده‌رنانی رووسیا له‌ ڤه‌نزوێللا، هه‌موو بژارده‌كان به‌ڕووی ئه‌مه‌ریكادا كراوه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م دواییانه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رووسی گه‌یشتوونه‌ته‌ ڤه‌نزوێللا.

ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فابیانا رۆسالیس، هاوسه‌ری خوان گوایدۆ، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه‌، "پێویسته‌ رووسیا له‌ ڤه‌نزوێللا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ هیچ گرێنتییه‌ك بۆ ده‌رچوونی رووسیا له‌ ڤه‌نزوێللا هه‌یه‌؟ تره‌مپ گوتی: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌ن و له‌ كۆتاییشدا ده‌یبینین".





ئەم هەواڵە 4585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad