English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە پەرلەمانی عێراق كۆبێته‌وه‌ و چەند پرۆژەیاسایەك بخاتەڕوو
2019-03-27 [03:14 AM]

ZNA- ھەولێر


بڕیارە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند پرۆژەیاسایەك بخاتەڕوو، لەنێویاندا پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی هەیە.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری سبەینێی دانیشتنی خۆی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ كۆدەبێتەوە و لە سەرەتای دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی خێراكردنی هاریكاری بوارەكانی ئابووری و وزە لە نێوان حكوومەتی عێراق و كۆریای باشوور دەكرێت.

هەروەها لە دانیشتنی سبەینێدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت.

لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا پێشنیازی پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی دەخرێتەڕوو، كە لە ٤٩ مادە پێكهاتووە.





ئەم هەواڵە 10267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad