English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکار چیە لە کاتی بە پێوە وەستاندا گێژ دەبیت
2019-03-28 [12:22 PM]

هەولێر _ ZNA



ئایا ھیچ کات پرسیوتە بۆچی ھەست بەناھاوسەنگی و گێژبوون دەکەیت کاتێ لەناکاو دەوەستیت، ئەمەش رەنگە لەکاتێ لەناکاو ھەڵدەستیت یان لەجێگا دێیتە دەرەوە توشی ببیت.

لەزۆربەی حاڵەتەکاندا کەسەکە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک توشی ئەو گرفتە و سەرگێژخواردنە دەبێت، لەوبارەیەوە وێبسایتی Medical daily بڵاویکردۆتەوە کەدڵ رۆڵی پەمپێک دەبینێت کاتێ لەناکاو لەکاردەکەوێت رێژەی ئەو خوێنە کەم دەبێتەوە کەدەچێتە ناوی ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی کاتیی فشاری خوێن، ئەمەش پێویستی بەکاتێکی کورتە تا خۆی رێک بکاتەوە.

لەرووی پزیشکییەوە مانایەکی ھەیە دابەزینی فشاری خوێن بەر لەگەڕانەوەیی بۆ باری سروشتی خۆی، ئەمەش رەنگە نیشانەی نەخواردنی رێژەیەکی باشی ئاو یان خواردن بێت، ھاوکات تێپەڕاندن و لەبیرکردنی خوارنی ژەمی خۆراکی رەنگە ببێتە ھۆی دابەزینی رێژەی شەکر یان وشکبونی دەم و ھۆکاری تری وەک راھێنانی سەخت و ماندوێتی و دوگیانی و کەم خوێنی و مەینۆشی ھەمان شت دروست دەکات.

ئەگەر ئەو نیشانانە چەند بارە بۆوە دەبێ سەردانی پزیشک بکەیت بۆ راوێژ و پشکنین، کەرەنگە ھۆکارەکەی جۆرێک دەرمان بێت یان بڕەکەی بێت.





ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad