English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا‌، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگارێك سه‌رپشك بكات
2019-03-28 [02:38 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریدا‌، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری له ‌كارلادراوی ئه‌و شاره‌ سه‌رپشك بكات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ پێناو راییكردنی كاره‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی داوه‌‌، تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگاكه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، له‌ بڕیاره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی رسووماتى ئیدارى و نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌ موزاحم قاسم خه‌یات، سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وای داوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری له‌ شاری مووسڵ نغرۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه‌ 100 كه‌س خنكان و ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون، خه‌ڵكی مووسڵ له‌ دژی گه‌نده‌ڵییه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌یان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران بڕیاری له‌كارلادانی نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری پێشووی ئه‌و شاره‌ بدات.





ئەم هەواڵە 8818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad