English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەن گەشتیارییەكەی موسڵ لەگەڵ كوڕەكەی دەستگیر دەكرێن
2019-03-30 [06:00 AM]

​ZNA – هەولێر


شانەی قەیران لە موسڵ بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە ھەولێر، خاوەنی ناوچە گەشتیاریەكەی موسڵ و كوڕەكەی دەست گیردەكرێن.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق یەحیا رەسول، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: "شانەی قەیران لە موسڵ، بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە ھەولێر، توانرا عوبێد ئیبراھیم و ره‌یانی كوڕی كە خاوەنی ناوچەی جەزیرەی گەشتیاری موسڵن، دەستگیر بكرێن.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش گوتیشی: "بۆ ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی جه‌زیره‌ی گه‌شتیاری و كوڕه‌كه‌ی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و بەھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراون".

دوای كارەساتی وەرگەڕانی بەلەمێكی گواستنەوەی ھاوڵاتیان لە موسڵ، كە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەسی لێكەوتەوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، شانەی قەیران لە پارێزگای نەینەوا پێكھات، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، پارێزگار و جێگرەكانی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.

 





ئەم هەواڵە 10426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad