English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هێزی نوێی شه‌ڕكه‌ر له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ ئه‌م ولاته‌ ده‌نێرێ
2019-03-30 [09:52 AM]

ZNA- ھەولێر


سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ده‌یانه‌وێت له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیوایه‌كی شه‌ڕكه‌ر له‌ عێراقدا بڵاوه‌ پێبكه‌ن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/3/2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكادا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (star) and stripes) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاروباری سه‌ربازی، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیوایه‌كی نوێی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر به‌ هێزی زه‌مینی 25 كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی فۆرت رایت له‌ ئالاسكا جێگیرن، له‌ هاوینی داهاتوودا له‌ عێراق بڵاوه‌یان پێده‌كرێت، ئه‌و هێزه‌ش شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌ك له‌ فیرقه‌ی 101 ده‌گرێته‌وه‌ و به‌ رێگای ئاسمانی ده‌گوازرێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی".

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری كۆڵۆنێڵ ماسیۆ ده‌بلیو براون، فه‌رمانده‌ی تیم له‌ لیوای سترایكه‌ر له‌ لیوای یه‌كی شه‌ڕكه‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "ئێمه‌ خاوه‌ن چانس و دڵخۆشین كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌كه‌ین و به‌شداریی له‌ سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌ین"، هه‌روه‌ها براون ده‌ڵێتیش: "تیمی لیوای سێیه‌می شه‌ڕكه‌ر له‌ فیرقه‌ی 82 كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ و باره‌گاكه‌یان له‌ فۆرت پراگه‌ له‌ كارۆلاینای باكوور، ئه‌وانیش وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام ده‌گه‌نه‌ ئه‌فغانستان تا له‌وێ پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنه‌كان بكه‌ن".





ئەم هەواڵە 8806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad