English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەر دوو یاریزانی بەرشەلۆنەی کردووتە ئامانج 
2019-03-30 [10:46 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، بەرپرسانی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی بە فەرمی گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەست پێکردووە بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ ھەردوو یاریزان ئیڤان راکیتیچ و ئارتۆرۆ ڤیدال. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی ئەنتەرمیلان چاودێری ھەردوو یاریزانەکە دەکەن و دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو بیانگوازنەوە ریزەکانی ئەنتەرمیلان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت ھەردوو یاریزان بەیەکەوە بکڕێت بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی پێ بەھێز بکات، چونکە ئەم دوو یاریزانە باشترین ئاست لە ھێلی ناوەڕاست پێشکەش دەکەن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad