English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سولسکایەر ریال و بەرشەلۆنە بێ ئومێد دەکات 
2019-03-31 [02:03 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئولی جونار سولسکایەر راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەموو ئەو پڕۆپاگەندانە رەتدەکاتەوە کە لە باس رۆیشتنی پۆگبا و راشفۆرد دەکەن . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی سولسکایەر رایگەیاند: ھەردوو یاریزان پۆل پۆگبا و مارکۆس راشفۆرد دوو یاریزانی گرنگی یانەکەمان و بەھیچ شێوەیەک دەست بەرداری ئەو دوو یاریزانە نابین. 

سولسکایەر راشیگەیاند : ئێمە بناغەی تیپێکی بەھێز دادەرێژین و راشفۆرد و پۆل پۆگبا لە بنەما سەرەکییەکانی ئەو پێکھاتەیەن و داھاتوویان لەگەڵ یانەی مانشستەر یونایتدە. 

پێشتر رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە لە ھاوینی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ مارکۆس راشفۆرد مۆر دەکات و یانەی ریال مەدرید پۆل پۆگبا دەھێنێتە ریزەکانی .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad