English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ
2019-03-31 [12:10 PM]

هەولێر _ ZNA



خواردنەوەی ئەم تێکەڵە سروشتیە، ئەگەری زیپکەی سەر رەش و چرچ و لۆچی پێست کەم دەکاتەوە، رێگه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی تەمەنتان گەورە دەر بکەوێت، چونکە ئاوێکی زۆر بە پێست ده‌دات.

تەندروستی هەرسکردن:
تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ، رێگە چارەیە بۆ کێشەکانی هەرسکردن، ئازاری گەدە چارەسەر دەکات، یارمەتی هەرسی خواردن دەدات، بەتایبەت ئه‌گه‌ر بە ئاوی گەرم و نەعناوە به‌كاربهێنرێت، خواردنەوەی دەبێتە هۆی لابردنی دڵ تێکەڵ هاتن.

پاککردنەوەی خوێن:
ئەو خۆراکە جۆراوجۆرانەی لە ماوه‌ی شه‌و ورۆژێكدا دەخورێت تامی کیمیایی تێدایە، دەبنە هۆی درووستبوونی ژەهر لە خوێندا،
تێکەڵەی ئاو و لیمۆ خوێن لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.

تەندروستی ناودەم:
ئەم تێکەڵەیە بۆنی ناخۆشی هەناسە ناهێڵێت، بەرگری لە خوێنبەربوونی پووک دەکات و ئازاری ددان کەم دەکاتەوە، بەڵام پزیشكان هۆشداری ئەوە دەدەن ئەو تێکەڵەیە تیژیەکی هەیە کە زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت، کەواتە زیادەرۆیی لە بەکارهێنانی مەکەن.

کۆنتڕۆڵی پاڵەپەستۆی خوێن:
لیمۆ ماددەی کانزایی پۆتاسیۆمی تێدایە و پاڵەپەستۆی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، دڵ تێکەڵبوون کەم دەکاتەوە.

تەندروستی ده‌روونی:
ئاوی لیمۆ توانای ئارامکەرەوەی هەیە و قەلەقی و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

تەندروستی سیەکان:
ئاوی لیمۆ خەڵتی سنگ کەم دەکاتەوە و هاوکاری نەخۆشەکانی رەبۆ دەکات تا باشتر هەناسە بدەن.

دژە پیری:
بەرگری لە پیری دەکات و ناهێڵیت پێست چرچ بێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC کە دژە ئۆکسانە و خانەخراپەکان چاک دەکاتەوە، نەخۆشیەکانی تایبەت بە تەمەن وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و بۆ تیژی چاو سوودمەندە.

ئەنتی بایۆتیک:
لیمۆ دەوڵەمه‌ندە بە پێکهاتەی دژە هەوکردن و دژە باکتریا، هێزی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، بۆ هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و خورانی قوڕگ و قوڕگ ئێشە زۆر باشە، دەبێت لەبیرتان نەچێت مەبەستمان لیمۆی تازەیە نەک ئاوی لیمۆی مارکێتەکان.





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad