English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق رێگه‌ به‌ سونه‌كان ده‌دات هێزى چه‌كدار دروست ده‌كه‌ن
2019-03-31 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ ئاسایشی ناحیه‌ى جه‌له‌ولاى پارێزگاى دیاله‌، كه‌ داوایكرد ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه‌، رایگه‌یاند، حكومه‌تى عێراق له‌ رێگه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌، دوو هێزى 300 كه‌سى له‌ ناحیه‌كانى جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌ بۆ سونه‌كانى ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات.

به‌پێى گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، دروستكردنى هێز بۆ سونه‌كانى جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌، له‌كاتێكدایه‌ سونه‌كانى ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ خاوه‌نى هێزێكى ترى حه‌شدى عه‌شایه‌رین.

محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند، عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك، هه‌ریه‌كه‌یان و به‌رێژه‌یه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى عه‌شایه‌ریان هه‌یه‌.

محه‌مه‌د عوسمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هێزه‌ شیعیه‌كان زۆر گرنگى ناده‌ن به‌ حه‌شدى عه‌شایه‌رى، چونكه‌ نایانه‌وێت سونه‌كان ببنه‌ خاوه‌نى هێز، گوتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سونه‌كان ئێستا خاوه‌نى حه‌شدى عه‌شایه‌رین.

دروستكردنى حه‌شدى عه‌شایه‌رى بۆ سونه‌كانى پارێزگاى دیاله‌، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و هێزه‌ له‌لایه‌ن سونه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌، كه‌ هێزه‌كه‌یان له‌ده‌وروبه‌رى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك جێگیركردووه‌.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 4120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad