English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانە خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ بۆچی بەسودە
2019-04-01 [01:45 AM]

هەولێر _ ZNA


 

دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کەلەھیند ئەنجامدراوە دەریخستوە کەکوپێک پرتەقاڵ باشترینە بۆ کۆنترۆڵی فشاری بەرزی خوێن.

توێژەران دەڵێن ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم لەپرتەقاڵدا لەپاڵ کانزای تردا دەبێتە باشترین بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەشێوەیەکی سروشتی.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کراوە لەسەر ٢٢.٥ ملیۆن کەسی باڵغ لەھیند، دەرکەوتوە کەخواردنەوەی کوپێک شەربەتی پرتەقاڵ بەشێوەیەکی رۆژانە ھاندەری رێکخستنی فشاری بەرزی خوێنە بەتایبەت پۆتاسیۆم کەکاریگەری سۆدیۆمی زیادە کەم دەکاتەوە کەلەرێی خواردنی خوێوە دروستی کردووە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەکۆنگرەی ساڵانەی ٧٠یەمینی دەستەی ھیندی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین سی ھاندەر و ھاوکارە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن و رێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا لەپاڵ ھاندانی بەھێزکردنی بەرگری، بەوپێیەی ھەر کوپێک لەشەربەتی پرتەقاڵ بڕی پێویستی لەشی لەو ڤیتامینە تێدایە.





ئەم هەواڵە 8047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad