English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لە ھێرشبەرە لاوەکە دوور دەکەوێتەوە 
2019-04-01 [11:33 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گرێبەست کردن لەگەڵ ھێرشبەری لاوی یانەی ئەنتراخت فرانکفۆرت لۆکا یۆڤیتیچ ھەنگاوێک چووە دواوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، ھەرچەندە لۆکا یۆڤیتیچ یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی ببێتەجێگرەوەی سوارێز لەھێلی ھێرشبەر، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەم گرێبەستە ھەنگاوێک گەڕانەوە دواوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ھۆکاری کشانەوەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بریکاری کارەکانی یۆڤیتیچ ھەوڵدەدات نرخی یاریزانەکە بەرز بکاتەوە لەرێگەی پێشکەش کردنی تواناکانی ئەم یاریزانە بۆ بەرپرسانی یانەی سانجێرمان وریال مەدرید و بەرزکردنەوە نرخەکەی تا گەیاندوویتیە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکیان پێشکەش یاریزانەکە کردبوو بۆ ئەوەی روو بکاتە یانەی  کەتەلۆنی و لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی یاریزانەکە بۆ ئەوەی داھاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad