English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان: یاریكردنی لوكا به‌ هۆی ئه‌وه‌نه‌بوو كوڕی منه‌
2019-04-01 [12:38 PM]

ZNA-هه‌ولێر


زەینەدین زیدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی دەکات بە یاریپێکردنی لوکای کوڕی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر ھوێسکا.
شەوی رابردوو لە لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لەگەڵ ھوێسکا یاریی کرد و بە ٣-٢ گۆڵ لێی بردەوە، لە یارییەکەدا لوکای کوڕی زیدان وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی یاریی کرد، کە خۆی گۆڵپارێزی سێیەمی تیپەکەیە.

زیدان لەوبارەی یاریکردنی کوڕەکەیەوە گوتی: "شانازی بە کوڕەکەمەوە دەکەم، ئەوە یەکەم بەشداریکردنی ئەو بوو لەگەڵ تیپەکە لە لالیگا، دڵخۆشم بەوەی بردنەوەمان تۆمارکرد، پێویستیش ناکات فشار بخەینەسەر لوکا، چونکە ئەو گۆڵپارێزی سێیەمی تیپەکەیە.

زیزۆ ھەروەھا گوتی: "تێبو کۆرتوا پێکانی ھەیە، پێویستی بە پشوو ھەیە دوای یاریکردنی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی، لوکام ھەڵنەبژاردووە بۆ یارییەکە بە ھۆی ئەوەی کوڕی منە، بەڵکو ئەو لە پێکھاتەی تیپەکەیە و وەکو ھەر یاریزانێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم.

لە دوای یارییەکەی شەوی رابردوو ھاندەرانی ریال مەرید لە سۆشیاڵ میدیا رەخنەی زۆریان ئاراستەی لوکا کرد، بە ھۆی ئەوەی لە یارییەکەدا دوو گۆڵی لێکرا.

لوکا تەمەنی ٢٠ ساڵە و دەنگۆی ئەوە ھەیە وەرزی داھاتوو رووبکاتە یانەیەکی دیکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات.





ئەم هەواڵە 9553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad