English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوسترالیا یاسای توند دژ بە بڵاوکردنەوەی بابەتی هاندری رقوکینە پیادە ده‌کات
2019-04-01 [03:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حکومەتی ئوسترالیا پلانی هەیە کە ببێتە یەکەمین وڵاتی جیهان بۆ سەپاندنی سزای زیندانی و غەرامە بە بڕی چەندان ملیۆن دۆلار بەسەر ئەو ماڵپەڕە مەزنانەی سۆشیال میدیا ئەوانەی بە خێرایی بابەتەکانی هاندەری رقوکینە لە سەر ماڵپەڕەکانیان لانادەن. ئەم کاردانەوەیەی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا لە ئاکامی بڵاوکردنەوەی راستەوخۆی هێرشەکانی کرانە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایستچێرچ بوو.

پرۆژە یاسائ ئاماژەپێدراو لەم هەفتەیەدا پێشکەش بە پەرلەمانی ئوسترالیا دەکرێت. لە سدنیەوە "فیڵ مێرسەر" لە راپۆرتەکەیدا دەڵیت؛

وەزیری دادی ئوسترالیا " کریستچن پۆرتەر" دەڵێت ماڵپەرە مەزنەکانی سۆشیاڵ میدیا زۆر بە سستی ئەو ڤیدیۆ سەرسورهێنەرەی پەخشی راستەوخۆی هێرشەکانی کرانە سەر ئەو دوو مزگەتەیان لە ماڵپەڕەکان هەڵگرت و ناوبراو دەشڵیت بۆ نزیکەی یەک کاتژمێر بەرپرسانی پۆلیس لە نیوزلاند داوای لابردنی ڤیدیۆی هیرشەکانیان کردبوو ، بەڵام دوای نزیکەی 70 خولەک ڤیدیۆکان لابران.

وەزیرانی حوکمەتی ئوستورالیا هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکانی سۆشیاڵ میدیا کۆبوونەوە بۆ وتوێژکردن لەگەڵیان بۆ لابردنی بەپەلەی ئەو بابەتانەی کە نابەجێن و وروژێنەرن، بەڵام ئەم هەنگاوە خواستی یاسادانەرانی ئوستورالی بەدی نەهێناوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad