English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی
2019-04-02 [06:14 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی خاوی برینت 32 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.33 دۆلار، لە كۆتا مامەڵەدا نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتبوو 69.50 دۆلار بەوەش لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018ەوە نرخەكەی گەیشتوەتە بەرزترین ئاست.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 30 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 61.89 دۆلار.  

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.





ئەم هەواڵە 8077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad