English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی کڕواتی مۆر دەکات 
2019-04-02 [11:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بە مەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ بەرگریکارێکی لای چەپی کڕواتی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانی کڕواتی دۆماگۆگ براداریک مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ئەم یاریزانە تەمەنی ١٩ ساڵە و لەلای چەپی بەرگری یاری دەکات و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، جگە لەم یاریزانە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناکانی چەند یاریزانێکی دیکەش کە لە لای چەپی بەرگری یاری دەکەن وەک فیلیپی لویس بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad