English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەهەنگێک ٢٢ کیلۆ پلاستیکی خواردووە
2019-04-02 [11:33 AM]

ZNA- هەولێر


نەهەنگێکی مرداربوو لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دۆزریەوە کە 22 کیلۆگرام ماددەی پلاستیک لەنێو سکیدا بووە.

رێکخراوەکانی ژینگە پارێز رایانگەیاند لە کەناراوەکانی دوورگەی ساردینا نەهەنگێکی مرداربوو لە جۆری عەنبەریان دۆزیوەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی توانیویان 22 کیلۆگرام لە ماددەی پلاستیکی لەنێو گەدەی دەربهێنن، کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە فڕێدراونەتە نێو دەریای سپی ناوەڕاست.

رێکخراوەکانی ژینگە پارێز ئاماژەیان بەوەشکردووە کە فڕێدانی پلاستێک بووەتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆسەر گیانداران لەنێو دەریادا  و ئاشکراشیان کردووە کە لە دوو ساڵی رابردوودا پێنج نەهەنگی دیکە بەهۆی ماددەی پلاستیکەوە لەنێو دەریادا مرداربوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad