English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. له‌ دوا خوله‌ك سوارێز بارسای له‌ شكست رزگاركرد
2019-04-03 [05:08 AM]

ZNA- ھەولێر


لە دریژەی یارییەکانی ھەفتەی ٣٠ی خولی ئیسپانیا یانەی ڤیاریاڵ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ کرد. 

یاریێکی دراماتیکی و پڕگۆڵ ئەنجامدرا و لە ئەنجامیشدا ھەردوو یانە بە چوار گۆل بۆ ھەردوولا یەکسان بوون.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە بە خێرایی بە دوو گۆڵی یاریزانان کۆتینھۆ و ماڵکۆم لە خولەکەکانی ١٢ و ١٦ پێشکەوت، بەڵام  ڤیاریاڵ توانی لە خولەکی ٢٣ وەڵامی بەرشە بداتەوە کاتێک چوکوێز تۆڕی گۆڵی ئەو یانەیە ھەژاند و  گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەم یانەی ڤیاریاڵ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و توانی بە سێ گۆڵی یاریزانان ئیکامبی و ئیبۆراو باکا لە خولەکەکانی ٥٠ و ٦٢ و  ٨٠ پێشبکەوت و ئەنجامەکەی کردە ٤-٢، بەڵام مێسی و سوارێز ڕێگریان لەو ریمۆنتادایە گرت کاتێک لە خولەکەکانی ٩٠ و ٩٣ توانیان دوو گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکەن و لە شکستێکی گەورە رزگار بکەن.

بەم تاکە خاڵە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بوە ٧٠ خاڵ و جیاوازی ٨ خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی خولەکە.





ئەم هەواڵە 8854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad