English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید بە یەک مەرج دەست بەرداری ڤاران دەبێت 
2019-04-03 [11:02 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەرچەندە ئارەزوو ناکات دەست بەرداری رافائێل ڤاران بێت، بەڵام بۆ دەست بەرداربوون لەم یاریزانە مەرجێکی ھەیە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، ریال مەدرید نایەوێت دەست بەرداری ڤاران ببێت و زێدان دەیەوێت سەر لە نوێ پێکھاتەی تیپەکەی بونیات بنێتەوە و ڤاران یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم پێکھاتەیە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بەیەک مەرج دەست بەرداری ڤاران دەبن، ئەویش ھەر یانەیەک دەیەوێت بۆند لەگەڵ ڤاران مۆربکات ئەوا پێویستە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھیچ یانەیەک ئامادە نییە ئەم بڕە پارە زۆرە بۆ ڤاران تەرخان بکات، لەبەر ئەمە زۆربەی  پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە وەرزی داھاتووش ڤاران لە یانەی ریال مەدرید دەمێنێتەوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad