English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەوروپا دژی سزای لە سێدارەدان لە سعوودیەیە
2019-04-03 [04:17 AM]

​ZNA - هەولێر


یەکێتیی ئەوروپا دژی لەسێدارەدان لە سعوودیە، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی.

فێدێریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە سعوودیە لەسێدارە دراون، لە ٤٥ کەس تێپەڕیوە.

مۆگرینی، جەختی لەوەكردەوە كە یەکێتی ئەوروپا دژی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانە بە بێ جیاکردنەوەی دۆخەكان.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهاندا سیستەمی سزای لەسێدارەدان هەڵگیراوە و یەکێتیی ئەوروپا لەم بڕوایەدایە ئەم سزایە زۆر بێبەزەییانە و دژە مرۆڤانەیە و هاوکات هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆشی نیە.





ئەم هەواڵە 5515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad