English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهان ئاشکراکرا
2019-04-04 [12:52 PM]

ZNA-هه‌ولێر


فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان (فیفا) نوێترین ریزبەندی باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھانی راگەیاند، ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە پلەی یەکەم مایەوە.

لە ریزبەندەکەدا کە ئەمڕۆ ئاشکراکراوە، بەلجیکا بە کۆکردنەوەی ١٧٣٧ خاڵ لە پلەی یەکەمی باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان مایەوە، ھەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ بە کۆکردنەوەی ١٧٣٤ خاڵ لە پلەی دووەمە، بەرازیل بە کۆکردنەوەی ١٦٧٦ خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە.

ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دوای ئەو ئاستەی لە دوو گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ پێشکەشیکرد، پلەیەک سەرکەوتووە و بە کۆکردنەوەی ١٦٤٧ خاڵ لە پلەی چوارەمە، کرواتیای دووەمی مۆندیالی رابردووش بە کۆکردنەوەی ١٦٢١ خاڵ بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

لە نوێترین ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی جیھاندا، ھەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەی پاڵەوانێتی دۆستایەتی بەسڕە، چوار پلە سەرکەوتووە و ئێستا لە پلەی ٧٦ـەمی ریزبەندی جیھان خاوەنی ١٣١٩ خاڵە، لەسەر ئاستی ئاسیاش لەپلەی نۆیەمە.

ریزبەندی ١٠ ھەڵبژاردەی یەکەمی جیھان

 

FIFA.com@FIFAcom

🆕

🇧🇪@BelRedDevils remain No1 🔝
🏴󠁧󠁢󠁥󠁮󠁧󠁿@England up to fourth 👏
🇮🇱@ISRAELFA biggest climbers of the month 💪

More 👇

1,095

11:00 AM - Apr 4, 2019

Twitter Ads info and privacy

LATEST FIFA/COCA-COLA WORLD RANKING

www.fifa.com

271 people are talking about this


ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی ئاسیا

View image on Twitter

View image on Twitter

AFC@theafcdotcom

Singapore ⬆️ 5 spots. Iraq, Uzbekistan, Oman and Bangladesh ⬆️ 4 spots while Iran remain as Asia's best in the latest !

78

12:10 PM - Apr 4, 2019

37 people are talking about this

 





ئەم هەواڵە 10051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad