English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌برێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
2019-04-04 [05:06 AM]

​ZNA - هەولێر


جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌یه‌ك لێژنه‌ی په‌رله‌مانی راسپارد, بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ زیانبه‌خشه‌كان بكه‌ن و ره‌شنووسێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاریانه‌ ئاماده‌ بكه‌ن، كه‌ زیانیان بۆ سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌.

نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "حه‌سه‌ن كه‌عبی هه‌ریه‌ك له‌ لێژنه‌كانی یاسایی، رۆشنبیری، ئاسایش و به‌رگری و به‌ هاوكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان راسپاردووه‌، به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و زیانانه‌ی به‌هۆی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ به‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، "جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌و لێژنانه‌ كردووه‌، پڕۆژه‌ بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاریانه‌ ئاماده‌ بكه‌ن، كه‌ زیانیان بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌، به‌شێك له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانيش زیانی زۆریان به‌ گه‌نجه‌كانمان گه‌یاندووه‌ و كاتێكی زۆریان لێ به‌ هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و یاریانه‌ له‌ رۆشنبیری، هزر و كار دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر سه‌قامگیری زۆربه‌ی خێزانه‌ عێراقییه‌كان، به‌ ئاڵووده‌بوون و دابڕانی تاكه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگا‌، ئه‌و یاریانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆریان درووست كردووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كیشه‌گه‌لێك بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌ ناو خێزانه‌كاندا".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئاماژه‌ به‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن ده‌كات، كه‌ به‌هۆی یاری "PUBG"ـیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 8665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad