English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە هۆشداری دەداتە ئەمریکا
2019-04-06 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی " ئۆپێك "، سعوودیه‌ هەڕەشەی لادانی دۆلاری ئەمریکیی دەکات و کار بە دراوێکی دیکە دەکات.

رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چەند سه‌رچاوه‌یێک كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشكرا ببێت رایگه‌یاندووه‌ سعوودیه‌ كه‌ خۆی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی و خاوه‌ن پێگه‌ی رێكخراوی ئۆپێكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ ئه‌گه‌ر بێت و یاسای " نۆپێك " په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا ریاز له‌ مامه‌ڵه‌كانی فرۆشی نه‌وتدا دۆلاری ئه‌مریكیی لاده‌دات و كار به‌ دراوێكی دیكه‌ ده‌كات.


په‌سه‌ندكرانی یاسای " نۆپێك " له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كاریگه‌ریی خراپ و قورسی ده‌بێت بۆسه‌ر 14 وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كه‌ ئه‌ندامی " ئۆپێك "ـن. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وسا ئه‌مریكا ده‌توانێ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك هه‌نارده‌ی نه‌وتیان خستووه‌ته‌ ژێر قۆڕخی خۆیانه‌وه‌ سكاڵا له‌م وڵاتانه‌ بكات و ئه‌م وڵاتانه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز كۆك بن، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسای نۆپێك گورزی قورسیان پێده‌كه‌وێت.





ئەم هەواڵە 8332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad