English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران سوپای ئه‌م ولاته‌ ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
2019-04-06 [01:32 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داعش ده‌خه‌ینه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ له‌ ئێران".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/4/2019 حیشمه‌ت فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران به‌ ئاژانسی فارسی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسداران بخاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ك داعش ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌".

ئه‌و لێدوانه‌ی حیشمه‌ت فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چەند بەرپرسێکی ئەمەریکادایه‌ كه‌ بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە، ئەمەریکا به‌نیازه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

یەکەمجار دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوپای فەرمی وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە و بڕیارە رۆژی دوو شەممە یاخود لە چەند رۆژی ئایندە ئەمەریکا ئەو هەنگاوە بنێت.





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad