English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەکانی راگەیاند 
2019-04-06 [03:59 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەکەیش سبەینێ یەک شەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. 

خشتەی موچەی مانگی یەکی ھەموو وەزارەتەکان بەمشێوەیە؛ وەزارەتی دارایی:
 ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ / ٤ / ٢٠١٩ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە 
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ / ٤ / ٢٠١٩ یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە وەزارەتی پەروەردە 
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ / ٤ / ٢٠١٩ وەزارەتی تەندروستی
 ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ / ٤ / ۲٠۱۹ وەزارەتی دارایی و ئابووری 
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ / ٤ / ۲٠۱۹ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەھیدان زیندانیە سیاسیەکان
 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥/ ٤ / ٢٠١٩ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتی داد ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان
 ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ / ٤ / ۲٠۱۹ وەزارەتی ناوخۆ پۆلیسی نەوت و گاز وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم
 ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ / ٤ / ٢٠١٩ پشووی فەرمی (سەری ساڵی ئێزیدییەکان)
 ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ / ٤ / ۲٠۱۹ ئەنجوومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش ھێزەکانی زێرەڤانی ھێزی بەرگریی فریاکەوتن
 ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ / ٤ / ۲٠۱۹ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی کشتوکاڵ وەزارەتی کارەبا وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دیوانی چاودێری دارایی ‌ دەستەی مافی مرۆڤ ‌ دەستەی وەبەرھێنان دەستەی دەستپاکی دەستەی ژینگە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن دەزگای گشتی کاروباری مین
 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ / ٤ / ۲٠۱۹ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی رۆشنبیری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرۆکایەتی ھەرێم سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجوومەنی وەزیران 
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ / ٤ / ۲٠۱۹ خانەنشینانی سەربازی
 ڕۆژانی چوار شەممە و پێنجشەممە ٢٤ - ٢٥/ ٤ / ۲٠۱۹ خانەنشینانی مەدەنی

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 44980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad