English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگترین سودەکانی گێزەر
2019-04-07 [09:35 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پێگه‌ی "ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی گێزه‌ر بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌ندان سوودی جۆراوجۆری خستووه‌ته‌ ڕوو.

چونكه‌ ماده‌ی بیتا كارۆتین له‌ گێزه‌ردا هه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی سوودگه‌یاندن به‌ چاوه‌كان و به‌ره‌و باشتریان ده‌بات. هاوكات گێزه‌ر له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و قۆلۆن و سییه‌كان ده‌تپارێزێت.

سووده‌كانی خواردنی گێزه‌ر له‌ نیشانه‌كانی پیربوون ده‌تپارێزێت به‌تایبه‌تی بۆ چرچولۆچی پێست و خانه‌كانی پیربوون نوێ ده‌كاته‌وه‌. گێزه‌ر واده‌كات پێستت به‌ ته‌ڕی بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ چه‌ندان ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایه‌.

هه‌روه‌ها گێزه‌ر هۆكاره‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هیمۆگلۆبین له‌ خوێندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆم له‌ گێزه‌ردا هه‌یه‌، سوودی بۆ ته‌ندروستیی دڵ و مێشك هه‌یه‌. هه‌روه‌ها گێزه‌ر له‌ ژه‌هراویبوونی جه‌سته‌ ده‌تپارێزێت و سوودێكی زۆری بۆ جگه‌ر هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad