English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: چەند بەشێک لە کەناری رۆژئاوا دەخەینە پاڵ وڵاتەکەمان
2019-04-07 [06:23 AM]

ZNA- ھەولێر


خەندان-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکانی گشتییدا، چەند بەشێک لە کەناری رۆژئاوا دەخەنە پاڵ ئیسرائیل.

بنیامین نەتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، لە کاتی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی پەرلەمان کە بڕیارە لە نۆی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پلانێکی دیکە لە کەناری رۆژئاوا جێبەجێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکانی گشتی سەرکەوتن بەدەست بھێنین، ئەوا چەند بەشێک لە کەناری رۆژئاوا دەخەینە پاڵ ئیسرائیل".

نەتانیاھو باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تاوتوێی جێبەجێکردنی سەروەریی ئیسرائیل بەسەر مەعالییە ئەدومیم دەکەن کە گەورەترین جوولەکەنیشنە لە کەناری رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکە و وتی، "ئاسایشمان و ناوچەی جوولەکە و سامرە کە ناسراوە بە جوولەکەی کەناری رۆژئاوا بە بیست جار گرنگترە لە غەززە".

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی گشتی (پەرلەمان) نەتانیاھو رونیکردوە، "تاکە رێگە بۆ ئەوەی راستڕەو لە دەسەڵات و حکومڕانیکردن بەردەوام بێت ئەوەیە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا دەنگ بە پارتی لیکود بدرێت".





ئەم هەواڵە 5257جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad